سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو: هەڵوێستی خۆپیشاندەرانی عیراق بەرامبەر كوردستان باشە

کوردستان 07/11/2019


سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی "چاودێر" لەناو خۆپیشاندانەكەوە، كە نزیكە لە رابەرانی راپەڕینەكەی بەغداد، پێی راگەیاندین كەوا:
هەڵوێستی رابەرانی راپەڕینەكە، بەرامبەر فیدراڵی كوردستان زۆرباشەو بەهەموو شێوەیەكیش، پاڵپشتی دابینكردنی موچەی كوردستانن.
هەمان سەرچاوە، كە نەیویست ناوی بهێنین، گوتی: هەڵسوڕاوە كاریگەرەكانی راپەڕینەكە، لە روانگەیەكی دیموكراسی و مەدەنیەوە دەڕواننە سیستەمی فیدراڵ و تایبەتمەندی كوردستان، بەهیچ شێوەیەكیش، تا ئێستا، قسەیان لە هەمواركردنی مادەی (140)ی دەستوری عیراق نەكردووە.
سەرچاوەكە وتیشی: هەر قسەیەك بە ناوی رابەرانی خۆپیشاندەرانەوە دژی فیدراڵی، یان موچەی كوردستان یاخود مادەی (140) كرابێ‌، دورە لە راستیەوە.