دۆناڵد ترەمپ : كۆریای باشور پارەنەدات نایپارێزین

جیهان 07/11/2019

 

بەرپرسانی كاروباری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا جەیمس دیهارد و دەیڤد ستیلوێڵ ڕایانگەیاند كە بۆ مەبەستی پاراستنی كۆریای باشور سەرۆكی ئەمەریكا ڕایسپاردون كەسەردانی ئەو وڵاتەبكەن.
ناوبراوان ڕاشیانگەیاندوە كە ئەمریكا بۆ پاراستنی كۆریای باشور داوای 4 ملیارو 700 ملیۆن دۆلار دەكات .
دۆناڵدترەمپیش لای خۆیەوە ڕایگەیاندوە كەلەمەودوا ئەمریكا هەر وڵاتێك بپارێزێـت بەرانبەرەكەی دەبێت وەربگرێت بەو جۆرە پارێزگاریتان لێدەكەین .
ترەمپ دەشڵێت ئەو بڕەپارەیەی كەبۆ پاراستنی كۆریای باشور دانراوە بەدڵی من نیە گەر بەمن بێت لەوە زۆر زیاتریش داوادەكەم ، دەشڵێت لەماوەیەكی كەمدا دەبێت پارەكە بخرێتە سەر حسابی ئەمریكا گەرنا هێزەكانمان لەو ناوچانە دەكشێنینەوە.