ڤیدیۆ :سەرەڕای ڕێكەوتنەكان تا ئێستا دەوڵەتی توركیاو چەتەكانی هێرشەكانیان ڕانەگرتوە

کوردستان 07/11/2019


سەرەڕای ڕیكەوتنەكانی نێوان توركیاو ڕوسیاو توركیاو ئەمریكا و كشانەوەی هێزەكانی هەسەدە بەقوڵایی 32 كیلۆمەتر دەوڵەتی توركیاو چەتەكانی بەردەوامن لەپێشێلكردنی ڕێكەوتننامەكان و بەردەوام بۆمبارانی ئەو ناوچانە دەكەن كەدانیشتوانەكەی هێشتا لە شوێنی خۆیان ماونەتەوەو ئامادەنین جێیبهێڵن ، توركیاش بەبۆمبارانكردنی ئەوناوچانە دەیەوێـت ئەو ناوچانە خاڵی بكات لەدانیشتوان و عەرەبە ئاوارەكانی توركیای تێدا نیشتەجێبكات .
هەر لەچوارچێوەی هێرش و پەلامارەكانی ئەمڕۆی توركیادا بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردۆتە سەر گوندی زڕگانی سەربەشاری سەرێكانی و زەرەوزیانێكی زۆری بەناوچەكە گەیاندوە .
هێزەكانی هەسەدەش دەڵێن ئێمە بەدرێژای 32 كیلۆمەتر لەو ناوچانە كشاوینەتەوە بۆپاراستنی گیانی هاوڵاتیانی خۆمانە بەڵام گەر بزانین خەڵكی خۆمان لەوناوچانە لەمەترسیدا ئەوا ئێمەش بێدودڵی ئامادەین پارێزگاری لەخەڵكی خۆمان بكەین ولەهەرشوێنێك دەستدرێژی بكەنەسەر خەڵكی ئێمە ئەوا بەخراپترین شێوە وەڵامەكەی وەردەگرن .

no