ئەمریكا : باوەڕناكەین ئەردۆگان هیچ كەسێكی نزیكی بەغدادی دەستگیرکردبێت

جیهان 07/11/2019


بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند كە ئەمریكا باوەڕناكات كە توركیا هیچ كەسێكی نزیكی بەغدادی دەستگیر كردبێت ئەردۆگان لەدوای ئۆپراسیۆنەكەی ئەمریكا بۆسەر بەغدادی دەیەوێت شتێك بكات و بەجیهان بڵێت كە ئێمەش دژی داعشین،  تەنها بانگەشەیەكە بۆ خۆی دەكات .
ناوبراو لەوەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەی هەفتانەی بریفینگد ڕایگەیاندوە كە بەهیچ شێوەیەك بەبێبونی بەڵگەی سەلمێنراو ئەمریكا ناتوانێت ئەو هەواڵە پشتڕاست بكاتەوە ، گەرتوركیا ڕاستدەكات دەبێت بۆ ئێمەی بسەلمێنێـت كە ئەو دەستگیركراوانە بەڕاستی كەس وكاری بەغدادین ئەویش بەئەنجامدانی تێستی دی ئێن ئەی دەبێت .