هەواڵگری عێراقی زانیاری لەسەر براكەی بەغدادی ئاشكرا دەكات

جیهان 07/11/2019


سەرچاوە هەواڵگریەكانی عێراق بەڕۆژنامەی ناشناڵ وۆرلد یان ڕاگەیاندوە كە لەچەند مانگی ڕابردودا چاودێری پیاوێكمان دەكرد كەچەندینجار لەنێوان سوریاو توركیادا هاتوچۆی كردوە وپەیامی نهێنی بەغدادی دەگەیاندە چەكدارەكان و لایەنگرانی ڕێكخراوی داعش لەتوركیا .
سەرچاوەكە دەڵێت دوای لێكۆڵینەوەیەكی هاوبەشی هەواڵگری ئێمەو هاوپەیمانان و ئەمریكا بۆمان دەركەوت كە ئەو نامەبەرە برای بەغدادی خۆی بوەو لەدوای كوشتنی بەغدادی ئێستا بێسەروشوێنە .
بەپێی زانیاریەكانی هەواڵگری عێراقی براكەی بەغدادی ناوی جومعە بوەو لەڕێگەی دەستەی هاوبەشی هەواڵگری ئەمریكاو عێراقەوە چاودێری كراوەو دوای كوشتنی بەغدادی ئەویش دیار نەماوە و لەهەوڵداین بۆ دۆزینەوەی .