بۆتۆكس چیە؟ سود و زیانەكانی لە بەشی چاو چین؟

تەندروستی 06/11/2019


چاودێر: تابان رەزا
بۆتۆكس ماددەیەكە كە بەكتریای كلۆستریدیەم بۆتۆلینیەم دروستی دەكات، كە یەكێكە لەوبابەتە جوانكارییانە كەلەئێستادا زۆرێك لەخانمان بەمەبەستی گۆرانكاری لەشێوازی روخساریاندا بەكاردەهێنن، هەندێك لەشارەزایان وپسپۆڕان دەڵێن  بەكارهێنانی بۆتۆكس  زیانی بۆ چاو هەیە،پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی چاو دەڵێت"  لەهەندێ حاڵەتەدا دەتوانرێت بۆتۆكس وەك چارەسەر بۆ چاو بەكاربهێنرێت.

‎ بۆتۆكس چیە؟
د.كانی علی عمر،پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەكانی چاو، ئاماژەبەوەدەكات، بۆتۆكس ماددەیەكە كە بەكتریای كلۆستریدیەم بۆتۆلینیەم دروستی دەكات،ئەم ماددە لە ئێستادا بە شێوەیەكی زۆر بەربڵاو لە هەموو جیهاندا بەكاردەهێنرێت و دەتوانرێت سودی لێ وەربگیرێت بۆ هەردوو لایەنی جوانكاری و نەخۆشی.
‎ وتیشی، بەڕێگەی دەرزی بەكاردەهێنرێت و كاریگەریەكەی ۳ -٦ مانگ دەمێنێتەوە،بەڵام لەگەڵ دوبارەكردنەوەی بۆ ماوەی زیاتر دەمێنێتەوە.

‎بۆتۆكس بۆلایەنی جوانكاری بەكاردێت
‎ ئەو پزیشكە، باس لەوەدەكات،  بەكارهێنانی بۆتۆكس وەك جوانكاری بۆ لابردنی چرچو لۆچی دەوری چاو وەك چرچی بەینی هەردوو برۆ،ناوچەوان،تەنیشتی چاو، هەروەها بۆتۆكس دەبێتە دواخستن و ڕێگریكردن لە دروست بونی چرچ ولۆچی نوێ لە داهاتوی ئەو كەسەدا، بۆتۆكس بۆ ئەو چرچ ولۆچیانە كە لەكاتی جوڵەی دەم و چاودا دەردەكەوێت وەك پێكەنین،قسەكردن،... دەتوانرێت بەتەنها بەكاربهێنرێت ،بەڵام بۆ ئەو چرچ ولۆچیانەی بە بەردەوامی هەن و جێگیرن پێویستە لەگەڵ بۆتۆكسەكە فیللریش بەكاربهێنرێت.
‎بەكارهێنانی بۆتۆكس بۆلایەنی نەخۆشی
‎د.كانی علی، دەڵێت" بەكارهێنانی بۆتۆكس بۆچاو لەهەندێ حاڵەتدا وەكو پێویست بەكاریەت، ئەویش وەك:
1. بۆ ئەوكەسانی چاویان بۆ داناخرێت بەهۆی شەلەلی دەماری حەوتەم،یان غودەوە.
2. كرژبونی بەردەوامی ماسولكەكانی دەوری چاو (essential blepharospasm)
3. كرژبونی بەردەوامی ماسولكەكانی نیوەی دەم و چاو (hemifacial spasm).
4. چاو فڕین ،ئەم دەستەواژە لە لایەن ئەوكەسانە بەكاردێت كە یەكێك لە ماسولكەكانی دەوری چاو بەزۆری پێڵوی خوارەوەی چاو توشی جوڵەیەكی بەردەوام دەبێت،ئەم حاڵەتە زۆربەی كات كاتیە وخۆی چاك دەبێت كەلەوانەیە بەهۆی ماندوبونی چاو یان زۆر خواردنەوەی چاو و قاوەوە دروست بێت،بەڵام هەندێ جار زۆر دەمێنێتەوە و كەسەكە بێزار دەكات.
5. چاو ئاوكردن بەهۆی زۆر دەردانی فرمێسك لە فرمێسكە ڕژێندا.
6. خێلی ،لەو حاڵەتانە بەكاردێت كەخێلیەكە بەهۆی شەلەلی ماسولكەی چاووە دەبێت.
‎زیانەكانی بۆتۆكس
‎ ئەو پزیشكە، لەبارەی زیانەكانی بۆتۆكسەوە ووتی، بەشێوەیەكی گشتی زیانەكان كاتییەو دەتوانرێت زۆر كەم بكرێتەوە ئەگەر بە تەكنیكێكی باش بكرێت، وە دەتوانرێت چارەسەر بكرێت.
٭شینبونەوەی شوێنی دەرزییەكە،ئیلتیهاب،حەساسیەت بە ماددەكە.
‎٭بینین بە دووان doubl vision
‎٭داكەوتنی پێڵوی سەرەوەی چاو ptosis