مۆراكامى ده‌ستنووسه‌كانى ده‌به‌خشێته‌ ئه‌و زانكۆيه‌ى ساڵانى گه‌نجى لێ به‌ڕێكرد

ڕەخنەی چاودێر 04/11/2019

مۆراكامى ده‌ستنووس و كتێبه‌كانى ده‌به‌خشێته‌ ئه‌و زانكۆيه‌ى ساڵانى گه‌نجى لێ به‌ڕێكرد

وه‌رگێڕانى: گوڵان مه‌حمود


نووسه‌رى ژاپۆنى هاروکی موراکامی ده‌رباره‌ى چاره‌نووسى ده‌ست نووس و كتێبه‌كانى دەڵێت : کتێبخانەکەی و دەستنووس و تۆماری مۆسیقییەکانی کە لە دە هەزار تۆماری مۆسیقا پێکهاتووە و لەماوەی پەنجا ساڵدا کۆیکردونەتەوە دەبەخشێت بە زانکۆی واسیدا لە تۆکیۆ.
زانكۆى واسيدا له‌ شارى تۆكيۆى ژاپۆنه‌، مۆراكامى خۆی ساڵی ۱۹۷٥ تیایدا تەخەڕوجی کردووە و پاش چەند ساڵێکیش کردی بە شوێنێکی سەرەکی لە ڕووداوەکانی ڕۆمانی 'دارستانی نەرویجی'دا.  موراکامی ڕایگەیاند کە لەبەرئەوەی منداڵی نییە پاش مردنی کارەکانی بپارێزن و نایەوێت دەستنووسەکانی لەناوبچن و نەمێنن کاتێک لە ژیاندا نەماوە ئەو کارە دەکات. هەروەها ڕاشیگەیاند کە ماوەی ٤۰ ساڵە دەنووسێت و قورسە هەموو ئەو شتانەی کە کۆیکردۆتەوە لە ماڵەکەی و ئۆفیسەکەیدا بپارێزێت بەڵام تەنها ئەو کتێبانە دەبەخشێت کە پەیوەندییان بە کارەکانییەوە هەیە، وە ئەو کتێبانەی کە وەریگێڕاون، وە ئەو کتێبانەشی کە لە دەرەوە بڵاویکردونەتەوە.
مۆراكامى ده‌ڵێت: "ئێشتا لە ژیاندام و ئێشتا کاردەکەم، بۆیە بەدڵنیاییەوە ناتوانم هەمووی بەیەکجار بنێرم." ئەوەشی ڕاگەیاند کە هەستی بە پەرۆشییەکی زۆر کردووە لەکاتی بردنەوەی خەڵاتی گۆڤاری جینزۆ بۆ کتێبی "گوێ لە با بگرە گۆرانی ده‌چڕێت". وە دەربارەی ئەو دەستنووسانەی کە هەیەتی و دەتوانێت پێشکەشی زانکۆکەی بکات ڕایگەیاند کە: "پێموانییە دەستنووسی "گوێ لە با بگرە گۆرانی دەڵێت"م هەبێت ئەو کاتە تاکە دەستنووسەکەم نارد بۆ بڵاوکارەکە، بەڵام "دارستانی نەرویجی" یەکەم دەستنووسیم لە دەفتەری زانکۆکەمدا نووسی لەکاتی خوێندنمدا لە ئەوروپا، پێموایە زۆر بەنرخە و هەر کە دۆزیمەوە دەینێرم بۆ زانکۆکە. وە دەربارەی گرنگی ئەرشیفکردنی کارەکانی نووسەر لە یەک شوێندا، موراکامی گوتی باشتروایە هەموو شتەکان لە شوێنێکی پارێزراودا بپارێزین لە بەرژەوەندی هەموواندا، وە ڕایگەیاند لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زانکۆکان کاری نووسەرەکانیان لایە کە ئاسانکاری دەکات بۆ خوێندکار و ئەو کەسانەی کە گرنگی بە ئەدەبی ئەو نووسەرانە دەدەن. وە ڕایگەیاند کە دەستنووسی زۆربەی کارەکانی هەیە بەڵام باشتروایە کە تەنها بۆ ئەو کەسانە بەردەست بێت کە خوێندکاری ئەدەبن، ڕاشیگەیاند کە ئەو بەخشینە بە زانکۆی "واسیدا" نامە کەسییەکان و سۆزدارییەکان ناگرێتەوە. سەبارەت بە گرنگیدانی بە ئەدەبی بیانی گوتی "زۆر دەمویست کارێک بکەم کە جیاوازبێت لەوەی دایک و باوکم دەیکەن، ئەوان پسپۆڕبوون لە ئەدەبی یابانیدا...من بەڕاستی حەزدەکەم کار لە وەرگێڕاندا بکەم." "تا ئێستا پێموانییە ئەوە بۆ کاربکەم، بەڵکو وەک حەزێک دەیکەم...پێموایە کە وەرگێڕان یارمەتیداوم لە نووسینەکانمدا." هەروەها ڕایگەیاند کە دەیەوێت کۆنسێرتێک بکات بۆ ئەو تۆمارانەی کە گوێی لێدەگرێت و ۲٦ دانەیانی لە کتێبەکانیدا بەکارهێناوە و دەڵێ"ڕۆژی پێشتر ئەو مۆسیقایە دیاریدەکەم کە سبەینێ دەمەوێت گوێی لێبگرم، ڕێک وەک ئەوەی منداڵێک بم و خۆم بۆ خۆشییەکانی قوتابخانە ئامادە بکەم. خۆشییەکەم کارکردنە لەکاتێکدا گوێ لەو تۆمارکراوانە دەگرم."


زانكۆى واسيدا كه‌ ئه‌و زانكۆيه‌يه‌ مۆراكامى لێى خوێندووه‌و له‌ ڕۆمانى دارستانی نەرویجی دا ئاماده‌يى هه‌يه‌.. یەکێکە لەکتێبە بەناوبانگەکانی موراکامی، ‎ڕۆمانەکە باس لە خوێندکارێکی زانکۆ ئەکات ، باسەکان لەسەر دوو گەنجە یەکێکیان ئەمرێ و لەناو مردندا ئەژی ، ئەوی تر ژیانی دەگۆڕێت بۆچەن خەیاڵێکی سێکسی ، بۆی ئاشکرا دەبێت کەسنوری هەموو شتەکان دادەڕمێن و تێیدا واقع و خەیاڵ، مەرگ و ژیان ، ژیری و شێتی تێکەڵ دەبن ، دیوێکی دی ڕۆمانەکە باس کردنە لەعەشق و خۆشەویستی ، کێشە دەروونیەکان لەگەڵ کاراکتەرا ڕێگە دەبڕێ بۆ ئەو نەخۆشخانە دەروونیە کەتیدا نەخۆش ئازادە، نەک دەسبەسەرز نەخۆش تێکەڵە بە سروشت، نەک هاوشێوەی زیندان. ڕۆمانەکە وات لێ دەکات بەر پووچی دنیا بکەوی خوێنەر لەگەڵ کاراکتەر سنورەکانی ئاگایی و ناگایی دەبڕێ. ئێستا مۆراكامى ڕۆمان و ياده‌وه‌رييه‌كانى ده‌به‌خشێته‌ هه‌مان زانكۆى ساڵانى گه‌نجى.

 

 

زانكۆى واسيدا

waseda university