بەشار ئەسەد: یان دەبێت توركیا سوریا بەجێبهێڵێت یا جەنگ رادەگەیەنین

ڕاپۆرت 03/11/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا رایگەیاند: ئەگەر توركیا تەواوی هێزەكانی خۆی لە باكوورو خۆرهەڵاتی سوریا نەكشێنێتەوە ئەوا بە راگەیاندنی جەنگ لەنێوان هەردوو وڵاتدا دادەنرێت.
بەشار ئەسەد لە لێدوانێكیدا لەگەڵ چەند كەناڵێكی ئاسمانی وڵاتەكەی رایگەیاند: توركیا لە ناوچەكەدا خۆیان بە بریكاری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەژماردەكەن لەو جەنگەدا
سەرۆكی رایگەیاند: ئەوان دەڵین توركیا بریكاری ئەمریكایە لەم شەرەدا، لەهەموو جێگەیەك كە جەنگاویین جەنگمان لەدژی توركیای وەكیلی ئەمریكا كردوە، كاتێكیش بەهەموو رێگە چارەكان وڵاتەكەمان بەجێنەهێڵن تەنها بژاردەی جەنگمان لەبەردەستدا دەمێنێتەوە ،ئەوە گریمانەیە بەڵام من بە دووربینیەوە دەروانم پێویستە بوار بۆ پرۆسەی سیاسی برەخسێنین بە شێوازە جۆراجۆرەكانیەوە، گەر ئەنجامی لێنەكەوتەوە ، توركیا دووژمنە بەرەوە جەنگ هەنگاو دەنێین چونكە هیچ بژاردەیەكی دیكەمان لەبەردەستدا نامێنێت.
ئاژانسی هەواڵەكانی سوریا " سانا" بڵاویكردوەتەوە بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ هەردوو كەناڵی لۆكاڵی " الاخباریە" و السوریە" سازكردوەو باسی لە رۆشتنی هێزەكانی سوپای سوریا كردوە بۆ ئەوناوچانەی كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات" هەسەدە"دایە لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا.
سەرۆكی سوریا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە چونی هێزەكانی سوپای سوریا بۆ ناوچەكانی باكووری سوریا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دەوڵەتی سوریا سەرجەم ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەشی دەكات دەیگەێنێتە ئەو ناوچانە،
سوپای سوریا گەیشتنە زۆربەی ئەو ناوچانە بەڵام نەگەیشتونەتە تەواوی شوێنەكان چونكە كۆسپ و كێشە و ئەستەنگ هەن ودەردەكەون بەڵام ئامانجی كۆتایی گەراندنەوەی دۆخی ئەو ناوچانەیە بۆ سەردەمی پێشووی خۆی 
سەبارەت بە هەڵۆێستی كورد لە چوونی سوپای سوریا و گەڕانەوەی بۆ ناوچەكانی باكووری سوریا سەرۆكی سوریا رایگەیاند: زۆربەی كوردەكان هەمیشە پەیوەندی باشیان هەبوە لەگەڵ دەوڵەتی سوریا و لە پەیوەندی بەردەوامیشدا بووین و هەمیشە بیرۆكەو تێزی نیشتیمانی راستەقینەیان خستوەتە روو 
راشیگەیاند : كاتێك سوپای سوریا دەگەڕایەوە هەندێك ناوچە پێشوازی كوردەكان و خۆشی وشادی دەربڕینیان هاوشێوەی چین وتوێژەكانی دیكەی سوریا بوەو جیاوازیان نەبوە.
سەرۆكی سوریا روونیشیكردوەتەوە : رێكەوتنەكەی نێوان توركیا و رووسیا سەبارەت بە باكووری سوریا رێككەوتنێكی كاتیە وئامانجی رێككەوتنەكەش لاغاوكردنی خواستەكانی توركیایە كە هەوڵ وتەقەلای داگیركردنی زیاتری خاكی سوریا دەدات جگە لەوەش ئامراز و رێگە چارەیەك بوو بۆ داخستنی ڕێگە لەبەردەم ئەمریكا ،سەرۆكی سوریا رێككەوتنەكەی نێوان توركیا و رووسیایی بە هەنگاویەكی ئیجابی وەسفكرد
تەئكیدی كردەوە ئەو رێككەوتنە هەموو هەنگاوەكان بەدی ناهێنێت بەڵام زیانەكان كەم دەكاتەوەو رێگە خۆشكەریشە بۆ رزگاركردنی تەواوی ناوچەكە لە ئایندەیەكی نزیكدا.
سەرچاوە / الزمان التركی.