سلێمانی لە لایەن یوونیسکۆوە وەک شاری ئەدەبیات هەڵبژێردرا
سلێمانی وه‌ك شاری ئه‌ده‌ب له لایه‌ن یونیسكۆوه دیاری كرا، ئەمەش پاش ماوه‌یه‌ك كاركردنی هاوڕێیانی كه‌شكۆڵ- کە پڕۆژەیەکی کولتوورییە.
هاوڕێیانی کەشکۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی سلێمانی وه‌ك شاری ئه‌ده‌ب له لایه‌ن یوونیسكۆوه بناسێنن، هەوڵێکی زۆریان دا، له كۆتاییدا سلێمانی چووه لیستی ٢٤٦ شاری ئه‌ندام له‌و تۆڕه‌ی كه یوونیسكۆ هه‌ڵی بژاردوون وه‌ك شاری ئەدەب و هونەر لە سەرتاسەری جیهاندا.
ئه‌و شارانه‌ی كه دەخرێنە ناو تۆڕه‌کەوه ده‌بێت پلانی ستراتیژیی وردییان هه‌بێت له بواری كولتووردا به گشتی و گه‌ر له ساڵانی داهاتوودا ئه‌و پلانانه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ئه‌وا ده‌كرێنه ده‌ره‌وه‌ی تۆڕه‌کە.
لە لیستەکەدا بە تەنیشت سلێمانییەوە ئەم شارانە دەبینین:
باک‌و/ ئازەربایجان، وەک شاری دیزاین
ئەساهیکاوا/ ژاپۆن، وەک شاری دیزاین
بەیرووت/لوبنان، وەک شاری ئەدەب
هاڤانا/کیووبا، وەک شاری میوزیک
کوهمۆ/فینلەندا، وەک شاری ئەدەب
میتز/فەڕەنسا، وەک شاری میوزیک
پۆتسدام/ئەڵمانیا، وەک شاری فیلم
سلێمانی/ عێراق، وەک شاری ئەدەب
وارشۆ/ پۆڵەندا، وەک شاری ئەدەب