کتێبی ''شاعیرەکان'' ی پایک مالینۆڤسکی بڵاودەکرێتەوە.

ڕەخنەی چاودێر 29/10/2019

کتێبی ''شاعیرەکان'' ی پایک مالینۆڤسکی بڵاودەکرێتەوە.


ئەو شاعیرەی دەرنگ دێت بۆ شیعر خوێندنەوە و بە هەموو شانازیەکەوە دەرگا دەکاتەوە لەبەر ئەوەی بە تەنیا بووە وا دەزانێت هەموو شتێک دەبێ ببێتە باسی ئەو.

ئەمە دەستپێکی کتێبی شاعیری دانیمارکی پایک مالینۆڤسکی یە بە ناونیشانی ‘’شاعیرەکان”، کە لە دووتوێی١١٩  لاپەڕەدا شیعری درێژکراوی نوێخوازی دوای شیعر

(میتا پویتیک) ە لە ساڵی ٢٠١٦ دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌. کە تیایدا باس لە شاعیر و زۆربەی حاڵەتەکانی شاعیر و فرە کەسایەتییەکەی دەکات. ”من” ی شاعیر و هەموو پلە و پایەکانی گرتۆتەوە، نێرینە بێت یان مێیینە، لاو بێت یان پیر، گیاندار و درەخت- بە شێوەی گۆڕدراو بێت یان هەموویان پێکەوە. بە زمانێکی تایبەت و هەندێ کات بە وشە حەنەک ئاساکانییەوە تێکەڵەیەک لە چڕیی وێنەکان و وردبینانە لە بابەتەکاندا، کارێکمان بۆ دەنووسێت کە ئێمە پێێ ڕانەهاتووین.

ئەو شاعیرانەی عاشقن.

ئەو شاعیرانەی عاشقی یۆنانن.

ئەو شاعیرانەی ئاواتیانە حەزلێبکرێن و ئەو کاتەی حەزلێدەکرێن، شیعر و عەیبەکانی بە جێدێڵن.

ئەو شاعیرانەی ژمارەی تەلەفۆنەکانیان لە ناو شیعردا دەنووسن.

ئەم کتێبە لە دانیمارکییەوە ئالان پەری وەرگێڕانی بۆ کردووە و بڵاوکراوەکانی نووسیار چاپ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌.

ئێوارەی ٤/١١ کاتژمێر ٤ ی پاش نیوەڕۆ لە ئەمازۆن بووک ستۆر لە سلێمانی بڵاودەکرێتەوە.