بۆچی ئۆپراسیۆنی كوشتنی ئەبو بەكری بەغدادی ناو نراوە "كایلا مۆلەر"؟

ڕاپۆرت 28/10/2019


ئا / رەمەزان شێخانی
رۆبەرت ئۆبراین: راۆێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند: سوپای ئەمریكا پرۆسەی كوشتنی ئەبوبەكری بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی تێرۆریستی داعش ی ناو ناوە ئۆپراسیۆنی "كایلا مۆلەر" نهێنی ئەو ناوە چییە؟
رایگەیاند : ناوەكە بۆ ناوی ژنە بە بارمتە گیراوێكی ئەمریكی دەگەڕێتەوە كە لەساڵی 2013 لەلایەن چەكدارانی ئەو رێكخراوە رفێندرا لە شاری حەلەب لە سوریا.
مۆلەر پێشتر لە بواری رێكخراوی هاوكاری كردنی زیان لێكەوتوانی جەنگ كاری دەكرد لە باكووری سوریا ، و هەر بەدەستگیركراوی مایەوە لەلای داعش تا لە شوباتی ساڵی 2015 لەلایەن رێكخراوی داعش ەوە هەواڵی كوشتنی بڵاوكرایەوە
 ئۆبراین لە لێدوانێكیدا بۆ وێستگەی "ئێن بی سی" ئەمریكی رایگەیاند: ناونانی پرۆسەی لە ناوبردنی بەغدادی بەناوی مۆلەرەوە نراوە لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری بوە بۆ مۆلەر و سەرجەم ئەو هاوڵاتیە ئەمریكیانەی كە زۆر بە دڕندانە لەلایەن سەرۆكی رێكخراوی داعش ەو دارو دەستە خوێن ڕێژەكانیەوە كوژراون.
یەكێكی دیكەی لەو رۆژنامەنوسە ئەمریكیانەی كە داعش تێرۆری كردوون رۆژنامەنوس جیمس فوولی بوو كە چەكدارانی داعش لە ساڵی 2012 لە سوریا رفاندیان و لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا لە ساڵی 2014 چۆنیەتی كوشتنی ئەو رۆژنامەنوسەیان بڵاوكردەوە.
چیرۆكی كوژرانی مۆلەر بەچەند شێوەیەك بڵاوكرایەوە رێكخراوی داعش رایگەیاند:گوایە بەهێرشی فرۆكە جەنگییەكانی ئوردن كوژراوە كاتێك لە تۆڵەی سوتاندنی معاز كەساسبەی فرۆكەوانە ئوردنێكە فرۆكە جەنگییەكانی ئوردن هێرشیان كردوەتە سەر بارەگاكانی داعش و مۆلەر بەر رۆكێتی ئەو هێرشانە كەوتوەو كوژراوە بەڵام واشنتۆن باوەڕی بەو چیرۆكە نەهێناوە.
مۆلەر لە 14 ئەیلولی ساڵی 1988 لە دایكبوە لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پاڵ كاری مرۆیی وەكو چالاكوانێكی بواری مافی مرۆڤ كاری دەكرد.

شەوی شەممەی رابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی هەواڵی كوژرانی ئەبوبەكری بەغدادی بڵاوكردەوە كە هێزێكی كۆماندۆی تایبەتی سوپای ئەمریكا لە ئۆپراسیۆنێكدا هێرشیان كردوەتە سەر شوێنی خۆحەشاردانی بەغدادی لە ناوچەی بریشا لە پارێزگای ئەدلب لە باكووری خۆرئاوای سوریا و لەناویان بردوە.
سكای نیوز