ئەو هێزە تایبەتە بناسە كە بەغدادی لەناوبرد

ڕاپۆرت 27/10/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
هێزی تایبەتی " دلتا فۆرس" كە بە تیمی پرۆسە یەكەمینەكان ناسراوە ، یەكێكە لە یەكە گرنگەكانی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكانی سوپای ئەمریكا كە كاری سەرەكییان نەهێشتنی تێرۆرە
ئەم هێزە رۆڵی گەورەی هەبوە لە زۆربەی پرۆسە هەستیارەكانی سوپای ئەمریكا دا لەوانەش كوشتنی ئوسامە بن لادن سەرۆكی رێكخراوی تێرۆریستی قاعیدە لە ساڵی 2011 و كوشتنی ئەبو بكری بەغدادی.
هەرچەندە هێزی تایبەتی " دلتا فۆرس" ئەركی نەهێشتنی تێرۆرە بەڵام بە شێوەیەكی تایبەتیش بەشداری دەكات لە لەناوبردن و دەستگیركردنی سەركردە ترسناكەكان و هەڵۆشاندنەوەی شانە تێرۆریستیەكان و رزگاركردنی بارمتە ئەمریكیەكان.
" دلتا فۆرس" لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ئەمریكا بەشداری دەكات لە ئەركە نهێنیەكان و چالاكیشە لە پارێزگاری كردن لە كەسایەتیە گرنگەكان بەتایبەت لە میانی سەردانیكردنی ئەو كەسانە بۆ ئەو شوێنانەی ناسەقاگیرن.
هێزی دلتا فۆرس لە ژێر چاودێری تەشغیلی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكاندایە ،هەرچەندە لە رووی دارایەوە سەر بە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكانی سوپای ئەمریكایە.
ئەم هێزە لە ساڵی 1977پاش چەندین ساڵ كاركردن لەگەڵ خزمەتگوزاری ئاسمانی بەریتانیادا پاش ئەوەی بەشێوەیەكی بەرچاو مەترسی تێرۆر لە جیهاندا بڵاوبوە لەلایەن عەقید چارلز بیكویس دامەزرێنراوە داوا لە عەقید بیكویس كرا یەكەیەكی نوێ دامەزرێنێت و كەسەكان لەنێو ریزەكانی سوپای ئەمریكا هەڵبژێرێت بەتایبەت پاش ئەوەی بۆیان دەركەوت پێویستیان بە هێزێكی ئامادە هەیە .
ئەو ئەركانەی كە تا ئێستا ئەو هێزە ئەنجامی داوە بریتیە لە ئۆپراسیۆنی چنگی باز كە لە ساڵی 1980 ئەنجامیدا بەمەبەستی رزگاركردنی بارمتە ئەمریكیەكان لە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە تاران بەڵام هێزەكە لەو ئەركەدا شكستی هێناو 8 ئەمریكی كوژران و دوو فرۆكەی ئەمریكیش تێكشكێندران 
هەروەك ئەو هێزە پاش هێرشەكانی 11 سێپتێمبەر لە ساڵی 2001 بەشداری شەڕی ئەفغانستانی كردو تاكەكانی سەر بەو هێزە رۆڵی گرنگیان بینی لە تێكشكاندن و هەڵۆشاندنەوەی بزوتنەوەی تا لیبان لە ئەفغانستان
ئاژانسەكانی راگەیاندنی ئەمریكا لە زاری گەورە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە رۆژی شەممە هەواڵی كورژرانی ئەبو بكری بەغدادی بڵاوكردەوە كە لە شۆێنێك خۆی شاردبوە لە پارێزگای ئەدلب لە باكووری خۆرئاوای سوریا.
 
سكای نیوز