بێژەرێكی توركیا ناوی پێشمەرگە وەك تیرۆریست دەهێنێت

سۆشیال میدیا 27/10/2019


ئاژانسەكان

فاتیح پۆرتەكال، بێژەری هەواڵەكانی كەناڵی فۆكسی ئۆپۆزیسیۆنی توركیایە و یەكێك بوو لەوانەی رۆڵی هەبوو لە دەرچوونی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو بۆ پۆستی سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ، پێچەوانەی هەموو ئەو چاوەڕوانییانەی كورد لێی هەبوو نەك كوردی رۆژئاوای كوردستان، بەڵكو بە پێشمەرگەیشی وت تیرۆریست. 
فاتیح پۆرتەكال لەكاتی پێشكەشكردنی ھەواڵەكانی دوێنی ئێوارە وتی "لە رۆژی 29ـی تشرینی یەكەم، واتە لە رۆژی جەژنی كۆماریدا ئێوە رێوڕەسمێكتان بۆ چوونی تیرۆریستانی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ ئەنجامدا، ئێوە ئەم كارەتان لە رۆژی 29ـی تشرینی یەكەمدا كرد. ھەرچەندە بۆ ئەم قسانەشمان رەخنەتان دەبێت و بەھۆی ئەم جۆرە قسەكردنەوە بە تیرۆریست ناومان دەبەن، بەڵام باكمان پێی نییە و چی دەڵێن بڵێن". 

 لە تشرینی یەكەمی 2014 ژمارەیەك لە هێزی پێشمەرگە بۆ پشتیوانی هێزەكانی یەپەگە و یەپەژە لە دژی چەكدارانی داعش چوونە كۆبانێ، بەڵام بێژەری كەناڵێكی ئۆپۆزیسیۆنی توركی روو لە ئەردۆغان و ئاك پارتی دەكات و دەڵێت "ئێوە رێوڕەسمتان بۆ چوونی تیرۆریستانی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ ئەنجامداوە".
لە تشرینی یەكەمی 2014 دا هێزی پێشمەرگە بە رەزامەندی پەرلەمانی كوردستان، بۆ پشتیوانی شەڕڤانانی یەپەگە دژ بە چەكدارانی داعش چوونە كۆبانێ، دوای ماوەیەك توانرا كۆبانێ لە داعش پاكبكرێتەوە.
 
جێی باشە ئەم هەڵوێستەی رۆژنامەنوس و بێژەری تورك، لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەیەكی زۆری ناوەتەوەو بۆتە جێی نیگەرانی كوردانی باكوور.