کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
ژینگە 26/10/2019
چاودێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو ڕاگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت و لە ھەندێك كاتدا ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 26 و سلێمانی 23 و دھۆك 24، لە كەركوك 29 پلەی سیلیزی دەبێت.
لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، ڕۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی كات نمەباران دەبێت.