سوپای توركیا بۆ چەتەكانی : هەركەسێك بەرەو دواوە بگەڕێتەوە خۆمان دەیكوژین

کوردستان 15/10/2019

ئاژانسی هاوار ڕایگەیاند كە بەهۆی ئەو شەڕە قورسەی نێوان سوپای توركیاو هێزەكانی سوریای دیموكرات كە ئێستا لەنزیك شاری سەرێكانی بەڕێوە دەچێت چەتەكانیان بەرانبەر شەڕڤانان خۆیان ڕاناگرن و هەوڵ دەدەن بەرەو دواوە بگەڕێنەوە بەڵام سوپای توركیا ڕێگەیان نادات و ئاگاداری كردونەتەوە كە هەر چەتەیەك بەرەو دواوە هەڵبێت لەلایەن سوپای توركیاوە دەكوژرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاندوە كە توركیا بەربەستی گەورەی لەبەردەم ئۆتۆمبیلەكانی چەتەكان داناوە تا نەتوانن بگەڕێنەوەو پاشەكشە بكەن.