هەسەدە:لەگرێ سپی چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازیمان بەچەتەكانەوە سوتاند

کوردستان 15/10/2019

سوپای سوریای دیموكرات  كەمێك بەر لەئێستا ڕایگەیاند كە هاوشێوەی سەرێكانی هێزەكانمان گورزێكی توندیان لەسوپای داگیركەری توركیا داوە.
سەرچاوەكە ڕاشیگەیاند كە لەگوندی كەندالی سەر بەگرێسپی هێزەكانمان زرێپۆشێكی تێكشكاندوەو لەگوندی ئەبو سورای سەر بەگرێسپی هێزەكانمان تانكێك و ئۆتۆمبێلێكی سەربازی تریان بەسەربازەكانی ناویەوە سوتاندوە.