ئەبوبەكر هەڵەدنی: لە راسپاردەكانی پەرلەماندا ناوی سوپای توركیا نەهات

کوردستان 15/10/2019

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی ڕەخنە لە ڕاسپاردەكانی پەرلەمانی كوردستان دەگرێت كە ناوی سووپای توركیا نەهێندراوە.
ناوبراو لە پەیامێكدا كە لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوە دەكات دەنگی نەداوە بە ڕاسپاردەكان و دەشڵێت "لەبەرئەوەی كۆبونەوەكە درەنگ ئەنجام درا، دوای حەوت ڕۆژ لەشەڕوكاولكاری، بەهیچ شێوەیەك لەڕاسپاردەكاندا ناوی سوپای توركیا نەهاتوە، لەكاتێكدا بەقورسترین و پێشكەوتووترین چەكی سەربازی ڕووبەرووی گەلێكی سڤیل بۆتەوە كە لەسەر خاكی خۆی دەژی و داوای كەرامەت و ئازادی خۆی دەكات".

دەشڵێت "دەبوایە لەڕاسپاردەكاندا جەخت بكرایەتەوە لەهەردوو بڕیاری پێشووی پارلەمان ژمارە(٣٧)ی ساڵی (٢٠٠٣) كە داوای چونەدەرەوەو گەڕانەوەی سوپای توركیا دەكات بۆ توركیا و بڕیاری ژمارە(٢٤)ی ساڵی (٣٠١٤) كە حكومەتی هەرێم پابەند دەكات بەداننان و پاڵپشتی شێوازی خۆبەڕێوەبردنی گەلی ڕۆژئاوای كوردستان و بەپێی توانای دارایی خۆی هاوكاری پێویست پێشكەش بە ڕۆژئاوای كوردستان بكات".