وەزیری دەرەوەی توركیا: گەر لەسزاكانی ئەمریكا بترساینایە هێرشمان نەدەكرد

جیهان 14/10/2019


وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوش ئۆغڵو ڕایگەیاند هیچ وڵاتێك جورئەتی ئەوەی نیە كە ئابوری توركیا بخاتە مەترسیەوە گەر ئێمە لەسزاكانی ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپا بترساینایە هەرگیز هێرشمان نەدەكردە سەر ڕۆژئاوای كوردستان.
چاوش ئۆغڵو ڕاشیگەیاندوە ئەوەی ئێمەی نیگەرانكردوە ئەوەیە كەهاوپەیمانەكانمان بەئاشكرا بەرگری و پشتیوانی خۆیان بۆ  یەپەگەو پەكەكە دوپاتدەكەنەوە كە بۆتە جێگەی نیگەرانی توركیا.
وەزیری دەرەوەی توركیا ئاشكراشیكردوە كە سەرەڕای هەڕەشەكانی یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكا ئێمە لەئۆپەراسیۆنەكانمان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات بەردەوام دەبین تا تیرۆریستان لەناو دەبەین و بەمەرامی خۆمان دەگەین.