ئەگەرەکانی جەنگی راستەوخۆی نێوان سوریا و تورکیا

ڕاپۆرت 14/10/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
پاش ئەوەی سوپای سوریا لەگەڵ شەرڤانانی كورد رێككەوتنیان كرد بۆ بڵاوبونەوەی سوپای سوریا بەدرێژایی سنور لەگەڵ توركیا،نەخشەی دابەشكردنی دەسەڵاتی سەربازی زەمینە سازی رەخساندوە بۆ هەڵگیرسانی رووبەروبونەوەیەكی سەربازی فرە لایەن.
گەرانەوەی سوپای سوریا بۆ سنوری توركیا بەشێوەیەكی فراوانتر دەرگا واڵادەكات لەبەردەم ئەگەری رووبەروبونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ سوپای توركیادا 
پێشتر سوپای سوریا هێزەكانی خۆی لە سنوری عیراق بڵاوكردبوە بە ئاراستەی باكوور بەرەو پارێزگای رەقە و بەشی باشوری دێر زور و ناوچەكانی باشوری حەلەب تا دەگاتە دەریای ناوەراست لە خۆرئاوا.
پاش ئەو رێككەوتنە نوێیە چەند یەكەیەكی سوپای سوریا بەرەو باكوور كەوتنە رێ بەمەبەستی رووبەروبونەوەی داگیركاری توركیا بۆ سەر شارۆچكەكان و ناوچە سنوریەكان و رەقە ، سوپای داگیركەری توركیا چەندین كردەوە رەشەكوژی دەرهەق بە دانیشتوانی خەڵكی سڤیل ئەنجامداوەو پارێزگای حەسەكەی داگیركردوەو ژێر خانی ئەو ناوچانەی وێران كردوە.
لەبەرامبەردا توركیا بڵاویكردەوە سوپای توركیا رووبەروی سوپای سوریا دەبێتەوە ئەگەر بێنە باكووری خۆرهەڵاتی وڵات.
یاسین ئەقتای راۆێژكاری سەرۆكی توركیا رایگەیاند: سوپای سوریا نەیتوانیوە رووبەروی یەكینە كوردەكان ببێتەوە كە ئەو بە رێكخراوێكی تێرۆریستی ناوی بردن كە كاریان بۆ دابەشكردنی خاكی سوریا و بونیات نانی دەوڵەتی سەربەخۆ دەكەن خۆی ئامادەكردوە بۆ شەڕی سوپای توركیا تەئكیدیشی كردوەتەوە ئەگەر سوپای سوریا دەتوانێت شەڕی سوپای توركیا بكات با بفەرموێت.
ئەقتای ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد :ئەگەر سوپای سوریا هەوڵی ئەوەبدات رووبەرووی سوپای توركیا بێتەوە لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا ورێگە لەكارەكانی توركیا بگرێت ئەگەری زۆر هەیە شەڕ لەنێوان هەردوولادا هەڵگیرسێت.
سنور بەزاندنی سوپای توركیا   
هێزەكانی توركیا و میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە توركیا پاش شەرو ململانییەكی زۆر لە گەڵ شەرڤانە كوردەكاندا توانیویانە شارۆچكەی گرێ سپی لە سنوری سوریا داگیربكەن و توركیا تەئكیدی كردوەتەوە سوپای وڵاتەكەی 35 كم چوەتە ناوخاكی سوریاوە.
لەبەرامبەردا چەند سەرچاوەیەك بڵاویكردوەتەوە یەكینەكانی پاراستنی گەل لە رۆژی پێنجەمی لەشكركێشێكی سوپای توركیادا توانیویانە جارێكی دیكە شاری گرێ سپی كۆنترۆڵ بكەنەوە.
وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردوەتەوە هێزەكانی توركیا توانیویانە رێگەی خێرای " ئێم4" داگیربكەن كە شەقامێكی سەرەكییە لە باكووری سوریا بە دووری نزیكەی 30 بۆ 35 كم لەناوخاكی سوریادا.
گۆرینی دیموگرافی ناوچەكە.
توركیا كاردەكات بۆ ئەنجامدانی گۆرانكاری دیموگرافی لە ناوچەكەدا لە رێگەی دوورخستنەوەی كورد لە سنوری سوریا و نیشتەجێكردنی سەدان هەزار عەرەب لە لاینگرانی توركیا لەو شوێنانەدا و ئەنقەرە  ئاوارەكان وەكو كارت بەكاربهێنێت بۆ فشار خستنە سەر ئەوروپا بە ئامانجی بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتری سیاسی و ئابوری.
گەڕانەوەی چەكدارانی داعش
پاش پەرەسەندنی رووداوەكان بەهۆی لەشكركێشی سوپای توركیاوە زیاتر لە 800 چەكداری بیانی داعش لە كەمپی عەین عیسا لە باكووری وڵات هەڵهاتوون كە ئەو رووداوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تووشی دڵەراوكێ ونیگەرانی كردوە.
هەڵهاتنی ئەو چەكدارانە پاش هۆشداریەكانی هێزەكانی هەسەدە هات كە بڵاویانكردوە كە ئەوان ژمارەی پاسەوانی پێویستیان لەبەردەستدا نیە بۆ پاسەوانی كردنی ئەو كەمپ و گرتوخانانەی كە چەكدارانی داعشی تێدایە.
ئەو رووداوە بە یەكەمین گورزی توركیا دانانرێت كە رێگەی خۆش كرد بۆ هەڵهاتنی چەكدارانی داعش بەڵكوو لەیەكەم رۆژی لەشكركێشێكی سوپای توركدا بەفرۆكە هێرشی كردە سەر یەكێك لەو گرتوخانانەی كەچەكدارانی داعش و خێزانەكانیان تێدا بەند كرابوو ، كەئەوەش بەهەوڵێكی ئەنقەرە دادەنرێت بۆ رێگە خۆش كردن بۆ جموجۆڵی داعش و دەرچوونیان لە بەندیخانەكان.
سكای نیوز