سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو: وەفدێکی باڵای رۆژئاوای کوردستان لە دیمەشقەو ئەگەری رێککەوتن زۆرە

کوردستان 13/10/2019

بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، بە (چاودێر) ی راگەیاند: ماوەی دوو رۆژە وەفدێکی باڵای هێزە سیاسیەکانی رۆژئاوای کوردستان لە دیمەشقی پایتەختی سوریان و دانوستان دەکەن.

هاوکات ئەو سەرچاوە باوەڕپێکراوە، ئاشکراشیدەکات: وەفدە باڵاکە نوێنەری پەیەدەشی تێدایە.

هەمان سەرچاوە پێی راگەیاندین: گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی سوریا پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوەو ئەگەری رێککەوتن لەئارادایە.