ئەمریكا لەزۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كشایەوە

کوردستان 13/10/2019


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە، بڵاویكردۆتەوە كە سوپای ئەمریكا لە بنكەكانی خۆی لەكۆبانی، عەین عیسا، مشتەل نور مەنبج و چەند بنكەیەكی دیكە كشانۆتەوە.
پنتاگۆن راشیگەیاندوە: سوپای ئەمریكا بەتەواوی سوریا جێدەهێلێت و كشانەوەكەش بەخێرایی رودەدات.