کۆمپانیایەکی هەرێم سەرجەم گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیا تورکیەکان راگرت

کوردستان 13/10/2019

کۆمپانیای بیناسازی دوکانی فۆرس، سەرجەم گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیا تورکیەکان راگرت.

لەوبارەیەوە عەبدولواحید دوکان خاوەنی کۆمپانیاکە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ئەم نوسینەی بڵاوکردۆتەوە:

 

هەڵوێست ...
سەرجەم عەقدەکانمان لەگەڵ کۆمپانیا تورکیەکان ڕاگرت

وەک هەڵوێستێکی نەتەوەیی و دژی ئەو وەحشیگەراییەی تورک لەگەڵ ڕۆڵەکانی میلەتەکەمان وەکو یەکەم کۆمپانیای هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە ( دوکانی فۆرس Dwkane force ) سەرجەم مامەڵەو کڕینی دیکۆرات و کەلوپەلە تورکیەکانمان کە هەمان بوو بۆ دابینکردنی دەرگا و کەلوپەل و دیکۆرات بە بڕی زیاد لە 450000 چوارسەدو پەنجا هەزار دۆلار راگرت و هەتا ئەمڕۆ دووان لە ترێلە بارکراوەکانیشمان کە بڕیاربوو ئەمڕۆ بەڕێ بکەون بۆ سلێمانی، لە ئەستەنبوڵ بەتاڵکردەوە ، مردن و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی کورد ، سەربەرزی بۆ گەلی کورد لە هەر شوێنێکی دنیا .