سوپای عێراق هێزێکی گەورەی رەوانەی سنوری سوریا کرد

عێراق 13/10/2019

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئەمڕۆ یەک شەممە رایگەیاند: کە سوپای عێراق هێزێکی گەورەی لە سنوری نێوان سوریا و عێراق کۆکردۆتەوە.

سەرچاوەکە رایگەیاند: هێزەکە ژمارەیان 10 هەزار چەکدار دەبێت کە پێکهاتون لە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی

هەمان سەرچاوە ئاشکرایکردوە: هێزەکە بە درێژایی سنوری سوریا لە سێگۆشەی فیشخابور باکوری موسڵ بڵاوبونەتەوە تاوەکو لە ئەگەری هەڵاتنی داعشەکانی کەمپی هول ئامادەباشی بکەن رێگری لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بکەن.