ئەگەر رێژەی ڤیتامین D لەخوێندا زۆربێ چی ڕوودەدات؟
چاودێر: تابان رەزا
ڤیتامین D یەكێكە لەڤیتامینە سودبەخشەكان بۆ لەش كە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات و تەندروستی ئێسك و ددانەكان دەپارێزێت، بەڵام ئەگەرهاتوو ئەم ڤیتامینە لەلە شەدا زۆر بوو كاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی مرۆژ دروست دەكات، بۆیە پێویستە بەبێ پشكنینی تاقیگەی ڤیتامین D بەكارنەیەت.
بەبێ راوێژكاری پزیشك ڤیتامین D بەكارمەهێنن
راستە ڤیتامین D ڤیتامینێكی پێویستە و زۆربەی كەس رێژەی ڤیتامین D كەمە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە بەبێ پشكنینی تاقیگەی ڤیتامینD بەكاربهێنرێت بەتایبەتی شێوازی ئەمپول، چونكە رێژەی ڤیتامینD ی لە خوێندا زۆر بوو چەند كاریگەریەكی خراپ لەو كەسەدا دەردەكەوێت، لەوانەش:
1.بەرزبونەوەی ئاستی كالیسیۆم لە خوێندا كە دەبێتەهۆی سەر گێژخواردن و میزكردن و تونیەتی زۆر
2.سك ئێشە و ڕشانەوە و نەمانی ئارەززوی خواردن.
3. هێڵنجدان و قەبزبون یاخود سكچون.
4. تێكشكاندنی خانە گورچیلەییەكان