قەڕەیلان: بەرخۆدانی ڕۆژئاوا سەردەكەوێت

کوردستان 13/10/2019


موراد قەڕەیڵان ڕایگەیاند، پێویستە هەموو كەسێك لەدژی ئەم داگیركەریە نامەردەی فاشزیمی ئاكەپە-مەهەپە بووەستێتەوە، بەرخۆدانی پیرۆز گەورە فراوان بكەن. ڕۆژانی داهاتوو سەركەوتن بەشی گەلان دەبێت. دەوڵەتی توركی فاشیست تێكدەچێت. بەرخۆدانی جەنگی ڕۆژئاوا سەردەكەوێت.
موراد قەڕەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ڕاشیگەیاند، سوپای توركی داگیركەر لەگەڵ چەتەكانی ئەلنوسرە و داعش كە بەرماوەی ئەلقاعیدەن هێرش دەكاتە سەر باكوور و ڕۆژئاوای سوریا و وتی، "ئەم هێرشە بۆ ڕزگاركردنی داعشیە. لەم چوارجێوەیەدا لەدژی هەموو مرۆڤایەتیە. هەندێك لایەن ناڕەزایی لەبەرامبەر هێرشەكان نیشان دەدەن، بەڵام هەر ناڕەزایی یە و قسەیە. بەلام لەبەرچاوی هەموو جیهان هێرشێكی بێپێوانە ئەنجامدەدرێت. ئەو شەڕەی ئێستا لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەجێت، بە تەنها لەدژی بەرخۆدێرەكان نییە. نەخۆشخانەكانیان بۆمبەباران كرد، شوێنی نیشتەجێبوون و عەمباری ئاو و فڕنی نان، هەمووی بووەتە ئامانج. هەروەها دەوروبەری ئەو زیندانانەی كە داعشی تێدایە بۆردومان دەكرێت. بەم شێوەیە دەیانەوێت دیلەكانی داعش بڕفێنن.
قەڕەیلان وتیشی، "یەكەمجارە بەم ڕادەیە خاوەنداری لە دۆزی ئازادی و بەرخۆدانی گەلی كورد دەكرێت و پشتیوانی لێدەكرێت. هەرچەندە هەندێك هێز پیلانیان گێڕا و نامەردیان كرد، بەلام گەلانی جیهان، ویژدانی ڕایگشتی لەدژی ئەو داگیركەریە هەستانە سەرپێ و ناڕەزاییان دەربڕی. لە ئەمریكا تا هیندستان لەدژی داگیركەری ناڕەزایی هیە. ئەمەش بە ڕاستی پشتگیریەكی بەهێزە و دەرفەتێكی گەورەیە بۆ تێكۆشانی ئازادی كوردستان. شەرڤانانی قەسەدە و گەلەكەمان بەم پشتگیریە گەورەیە داگیركەری و وەحشیگەری تێكدەشكێنن.