لەتوركیا دەیان ئەندامی هەدەپە دەستگیركران

کوردستان 13/10/2019

 

بەهۆی ئەوەی ئەندامانی هەدەپە لەڕێگەی سۆسیال میدیاوە دژی هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا بوون و بۆچوونی خۆیان دەربڕیوە، پۆلیسی توركیا هەڵدەكوتێتە سەریان و دەستگیریان دەكات.
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە ١٣_١٠_٢٠١٩، بەرپرسی لقی هەدەپە لە ناوچەی ئەسكەندەروون لەلایەن هێزی پۆلیسەوە دەستگیر كراوە.
پۆلیسی شاری هەتای (هولیا ئەتەش) بەرپرسی لقی هەدەپەی لە ئەسكەندەروون دەستگیر كردووە و هۆكارەكەشی ئەوەیە لە سۆسیال میدیا دژی هێرشەكەی توركیا بۆچوونی خۆی دەربڕیوە.
هاوكات لە تەواوی توركیا دەیان ئەندامی دیكەی هەدەپە دەستگیر كراون، چونكە لە سۆسیال میدیاوە دژی هێرشی توركیا قسەیان كردووە و ئیدانەی شەڕیان كردووە.
جگە لە ئەندامانی هەدەپە، دوێنێ لەناو ئیستەنبۆڵ چەند ئەندامێكی سەر بە پارتی سەعادەتیش دەستگیر كراون، چونكە ئەوانیش لە سۆسیال میدیاوە دژی شەڕ بۆچوونی خۆیان دەربڕیوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان، لە تەواوی توركیا هەر كەسێك دژی هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا بۆچوونێكی خراپ دەرببڕێت، دەستگیر دەكرێت و دەدرێتە دادگا.