ئالودەبون بە خواردنت بیستوە، زیانە تەندروستیەكانی بزانە

تەندروستی 13/10/2019


چاودێر: تابان رەزا
‎هەركاتێك باسی ئالودەبون دەكرێت، دەستبەجێ ئالودەبون بەمادەی هۆشبەر دێت بەمێشكماندا، بەڵام كەسانێك هەن كە ئالوودە بەخواردن دەبەن بەجۆرێك ناتوانن دەستبداری ببن كە پێیان دەڵێن  خواردنە junk food ە كان، كەبەهۆی  زیادبوونی هۆڕمۆنی دۆپامین كە دەبێتە هۆی دڵخۆشی كەسەكەو ئارامكردنەوەی  بۆیە جەستەكە داوای زیاتر لەو خۆراكە دەكات، پسپۆرێكی خۆاركیش دەڵێت"  ئالودەبون بە خواردنە junk food كان ئەگەری تووشبوونە بە شەكرەو فشاری خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ و  شێرپەنجە زیاد دەكات "

ئالوودەبوون بە خواردن چی یە؟ 
د. ئەسرا كەمال، ئەندامی تۆماركراوی پسپۆڕانی  خۆراك  لەبەریتانیا ، باس لەوە دەكات،  كەسانێك هەن كە ئالوودەبووی خواردنن، چونكە لە هەندێك خواردندا كە پێیان دەڵێن junk food ەكان وەكو جبس و بسكیت و شەكر و ئیشی هەویر و خواردنە لە قوتوكراوەكان و خواردنە چەور و خێراكان و پرۆسێس كراوەكان، 
ئەوەشی ووت، هەندێك پێكهاتە هەیە كە فەرمان بۆ مێشك دەنێرێت و وا دەكات جەستەی كەسەكە زۆرتر داوای ئەو خواردنە بكات، ئەمە لە رێگەی دوو میكانیزم: 
1.دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆڕمۆنی دۆپامین كە هۆرمۆنێكە دەبێتە هۆی دڵخۆشی كەسەكەو ئارامكردنەوەی  بۆیە جەستەكە داوای زیاترین لەو خۆراكە دەكات. 
2. دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو هۆڕمۆنەی كە كاریگەری لەسەر هەستكردن بە تێری هەیە. بۆ یە كەسەكە فەرمان ناچێت بۆ مێشكی كە گەدەی پڕ بووە و بڕێكی زۆری خواردوە، بۆیە لەش بەردەوام داوای زۆر و زۆرترین دەكات لەو جۆرە خۆراكەو ئەمەش بە هەمان رێگەی ئالودەبوون بە دەرمان كاردەكات. 

‎نیشانەكانی كەسی ئالودەبوو بە خواردن
‎ئەو پسپۆڕە،ئاماژەبەدەكات لەچەند نیشانەیەك لەكاتی ئالوودەبون بەخواردن دەدەكەوێت، ئەویش بریتیە لە: 
•خواردنی ئەم جۆرە خواردنانە لە كاتێكدایە كەسەكە  هیچ هەست بە برسێتی ناكەیت.
• شاردنەوەی خواردنەكە و هەڵگرتنی تا لە كاتێكدا بە تەنیا بیخۆیت.
• هەستكردن بە دڵتەنگی لە دوای زۆر خواردنی ئەو خواردنانە.
‎ وتیشی، دەرئەنجامی ئەم شێوازە لە خواردن قەڵەویە وە لە پاشاندا زۆر بوونی ئەگەری تووشبوونە بە شەكرەو فشاری خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ و هەندێك  جۆری شێرپەنجەیە.

‎چارەسەر
‎د. ئەسرا كەمال، دەڵێت" وەكو هەموو جۆرێكی ئالودە بوون، چارەسەری ئالوودەبوون بە خواردن ئاسان نیە و كاتی دەوێت هەندێك لە ڕێنماییەكان پابەند بیت پێوەی وەكو :
1.‎ لابردنی ئەو خواردنانە لە ماڵەكەتدا و بە هیچ شێوەیەك لەبەرچاودا نەبێت.
2. نابێت لە كاتی برسێتیدا بڕۆیت پێداویستی خواردن بكڕیت.
3.هەبوونی هەڵبژاردەی تەندروست لە سەلاجەدا بەبەردەوامی وەكو سەوزە و میوە و چەرەسات و زەیتوون.
4. پێویستە كێشەكەت لەگەڵ هاوڕێیانی خۆت باسكەیت كە هاوشێوەی تۆن تا بزانیت چۆن زاڵبوون بەسەر ئالوودەبونەكەیاندا یاخود رێنمای لە كەسانی پسپۆڕ وەربگریت.