میلیشیاكانی توركیا شاری سلوك كۆنترۆڵ دەكەن وشەرڤانانیش چەند ناوچەیەكی سەری كانی كۆنترۆڵدەكەنەوە.

کوردستان 13/10/2019


ئەمرۆ یەكشەممە سوپای سوریای ئازادی سەر بە توركیا بڵاویكردەوە هێزەكانیان پاش شەڕوپێكدادانی توند لەگەڵ هێزەكانی هەسەدە دا شاری سلوك یان كۆنترۆڵ كردوە كە دەكەوێتە دووری  نزیكەی 10 كیلۆمەترلە خۆرهەڵاتی گرێ سپیەوە 
لای خۆشیەوە نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویكردەوە بەهۆی لەشكركێشیەكانی سوپای توركیاوە تا ئێستا زیاتر لە 130 هەزار كەس لەناوچەكانی گرێ سپی و سەری كانی ماڵ وحاڵی خۆیان جێهێشتوەو ئاوارەبوون. 
میلیشیاكانی سوریای ئازاد كە توركیا پشتیوانی دەكات بڵاویكردوەتەوە چەند گوندو شارۆچكەیەكیان لە ناوچەی سەری كانی داگیركردوەو بڵاویانكردوەتەوە كە گوندەكانی تەل جەنب و سەعدون و تویجیل و ساڵحەو ووزەحەیان لە خۆرئاوای ناوچەكە كۆنترۆڵكردوە
لای خۆشیەوە پەیامنێری كەناڵی سكای نیوز  لە سنوری نێوان توركیا و سوریا بڵاویكردەوە 
هێزەكانی سوریای دیموكرات توانیویەتی چەندین ناوچە لە نزیك سەری كانی لە رۆژئاوای كوردستان كۆنترۆڵ بكەنەوە 
سەركەوتنی هێزەكانی سوریای دیموكرات پاش ئەوە دێت كە وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردەوە كە هێزەكانی توركیا توانیویانە بچنە نێو شارۆچكەی سەری كانیەوە.