فەرمانی دەستگیركردنی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایەك دەردەكرێت

عێراق 13/10/2019


دادگای لێكۆڵینەوەی شامیە بەهۆی پەلاماردانی خۆپیشاندەرانەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ حسێن جاهید بدێری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە دەردەكات 
ئەنجومەنی باڵای دادگا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە " دادگا یاداشتی دەستگیركردنی حسێن جاهید بدیری دەركردوە چونكە خۆی و پاسەوانەكانی هێرشیان كردوەتە سەر خۆپیشاندەران لە پارێزگاكە 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە بەپێی ماددەی 332 لە یاسای سزاكانی عیراقی یاداشتی دەستگیركردنەكە دەرچوە .