تەواوی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی دژی تورکیا وەستانەوە
جیهان 12/10/2019
لە کۆبونەوەی نائاسایی ئەمڕۆ، تەواوی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی دژی هێرشکاریی دەوڵەتی تورکیا وەستانەوەو رایانگەیاند: ئەم کارەی تورکیا دەستدرێژیە بۆ سەر سەروەری خاکی سوریا داگیرکاری وڵاتێکی عەرەبیە.
هاوکات داواشیان کرد تورکیا هێرشەکانی بوەستێنێت. هەروەک جەختیان لەوەشکردەوە کە هێرشەکەی تورکیا دەبێتە هۆی زیندوبونەوەی گروپە تیرۆریستیەکان.