فەڕەنسا و ئەمەریکا لەسەر سوریا ڕێککەوتنێکیان ڕاگەیاند

جیهان 12/10/2019

چاودێر

هەریەکە لە ئەمریکا و فەڕەنسا ڕێککەوتن لەسەر ڕێگریکردن لە دەرکەوتنەوەی داعش، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ توندۆڵکردنی زیندانییە داعشەکان لە لای هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 

زیاتر لە ١٢ هەزار چەکداری داعش لە سوریا و لە زیندانەکانی هەسەدەدان، لەگەڵ هێرشەکانی تورکیاش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان هەسەدە ڕایگەیاند کە مەترسیی گەورە لەسەر ئازادبوونی ئەو چەکدارە داعشانە هەیە چونکە تورکیا دەیەوێت ئازدیان بکات.

سەرۆکایەتیی کۆماری فەڕەنسا بڵاوی کردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان کردووەتەوە لەسەر پێویستیی ڕێگریکردن لە دەرکەوتنەوەی داعش لە ناوچەکە و پشتیوانیکردن لەو هێزانەی لەگەڵ هاوپەیمانان جەنگاون دژی داعش، لەگەڵ پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی.


ئاماژە بەوەش کراوە "فەڕەنسا و ویلایەتە یەکگرتووەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەماهەنگیی چڕیان دەبێت".