دوای ڕوسیا ئێرانیش هاتە سەر خەت بۆ ناوبژیوانیی نێوان کورد، تورکیا و سوریا
جیهان 12/10/2019
چاودێر
محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ شەممە لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ TRTی تورکیدا ڕایگەیاند: ئێران لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگات، بەڵام هەرگیز لە ڕێگەی دوژمنکاری و هێرشکردنە سەر باکووری سوریا ناتوانێت ئاسایش بەرقەرار بکات".
زەریف دەشڵێت: "ئێمە دەتوانین لایەنە کوردییەکان و حکومەتی سوریا و تورکیا کۆ بکەینەوە، بە پێی ڕێککەوتن سوپای سوریا و تورکیا بکەین بە بەرپرس لە پارێزگاریکردنی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات، ئەم ڕێگەیە زۆر گونجاوترە بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایش لەو ناوچەیەدا".
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە ڕوسیاش هەمان ئامادەیی بۆ نێوەندگیریی نێوان تورکیا و کورد و بەشار ئەسەد ڕاگەیاندووە.