تورکیا کەوتۆتە ناو زەلکاوەکەوەو رزگاربونی مەحاڵە
جیهان 12/10/2019
زه‌لكاوی داگیركاری توركیا بۆ سوریا
سه‌لمان دوسری / رۆژنامەی شرق الاوسط
وه‌رگێڕانی : هه‌ڵمه‌ت هۆشیار
زۆربه‌ی كات ئه‌و ستراتیژییه سیاسییەی حكومه‌تی توركیا له‌سه‌ری راهاتووه، ئامانجه راستییه‌كه ئه‌وه نییه كه رایگه‌یاندوه،
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌ستیكردوه به پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی له باكوری سوریا‌و كه
پرۆسه‌یه‌كه جێبه‌جێكردنی تاراده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه
بوو.
(گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و
دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام) ئامانجه ئاشكراكه‌یه، به‌ڵام ستراتیژه‌كه ته‌واو
جیاوازه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به گه‌ڕانه‌وه و ناوچه‌ی ئارامه‌وه نییه.
راستییه‌كه له‌به‌رچاوه و ئه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌رێت داگیركاری سه‌ربازی
توركیایه بۆ سه‌ر خاكی سوریا، به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و
به ئاشكرا پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
ئه‌گه‌ر له رووی تیۆرییه‌وه گریمانه‌ی ئه‌وه‌شمان كرد توركیا له ئامانجی
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سورییه‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌وا دۆسییه‌ی سوریا
ئاڵۆزتر ده‌بێت و بابه‌تی مه‌ترسیداری وه‌كو پاكتاوی نه‌ژادی و گۆڕینی دێته
ئاراوه.
سیاسه‌تی
راگواستنی كورد له شوێنی نیشته‌جێبوونیان په‌ێڕه‌و ده‌كرێت كه سه‌دان ساڵه لێی
ده‌ژین و هینان و نیشته‌جێكردنی خه‌ڵكانێك كه شوێن و خاكی خویان نییه.
ئه‌مه هیچ گریمانه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت
جگه‌له‌وه‌ی دۆسییه‌كه هێنده‌ی دیكه ئاڵۆزتر ده‌كات و جه‌نگی سوریا ده‌یان ساڵ
درێژه‌ی ده‌بێت.
له رووی سیاسیه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له
لاوازترین باردایه، جگه له ئاڵۆزبوونی ناوخۆیی و ئه‌و لێكترازانه‌ی له نێو
پارته‌كه‌یدا هاتۆته كایه‌وه ئه‌وا له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای هێرشكردنه سه‌ر
باكوری سوریا رووبه‌روی جیهان وه‌ستایه‌وه و كاتێك زۆرینه‌یان سه‌ركۆنه‌یان كرد
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ده‌ستدرێژییه بۆ‌سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی سوریا.
له
رووی ئابوریشه‌وه ئه‌ردۆگان شه‌و و رۆژ رووبه‌روی راستییه‌كی تاڵ ده‌بێته‌وه، به‌های
لیره به‌رده‌وام روو له خواره، قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت به‌ردوام له زیاد بووندایه،
ووڵات ته‌واو ماندووی سزاكانه، بودجه‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیش زۆر گران له‌سه‌ر
ئابوری ده‌كه‌وێت.
كاتێك بژارده‌یه‌كی ئاڵۆزی وه‌كو سه‌ربازی هه‌ڵده‌بژێرێت
هیچ كه‌س نازانێت ئۆپراسیۆنه‌كه تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و ده‌رهاوێشتانه
چین كه ناوچه‌یه‌كی پڕ له گروپی چه‌كداری روبه‌رووی ده‌بێته‌وه؟.
ئایا
ده‌كرێت بڕوا به‌وه بێنین كه كورد ته‌نها بینه‌ربن و بێده‌نگ بن كاتێك له زێدی
خۆیان ده‌ریان ده‌كه‌ن؟!، له كاتێكدا ئه‌وان توانیان چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه
ده‌ربكه‌ن، هه‌زارانیان به دیل بگرن، به‌ڵام ئێستا رووبه‌رووی داگیركاری ده‌ره‌كی
ده‌بنه‌وه هه‌موویان وه‌كو تیررۆست ته‌ماشا ده‌كات.
گومانی تێدا نییه ئه‌و هه‌زارن دیلانه‌ی
داعش كه ئێستا لای هێزه‌كانی سوریای دیموكراتن، له بنه‌ڕه‌ته‌وه له ده‌روازه‌كانی
توركیاوه هاتوونه‌ته ناو خاكی سوریاوه و ئه‌مه‌ش رێگه خۆشكه‌ره هه‌ل بۆ هه‌ژده هه‌زار داعشی دیكه بره‌خسێنێت كه له
ناوچه‌كه‌دا خۆیان حه‌شارداوه و له‌حه‌شارگه‌كانیان بێنه‌ده‌ر، دواتر ده‌بێت
پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین توركیا چۆن مامه‌ڵه ده‌كات ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه شوێنه‌كانی
پێشوو بكه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و داعشانه‌وه.
هةلوێسته ناروونه‌كه‌ی دۆناڵدترامپ كاتێك سه‌ربازه‌كانی
له باكوری سوریا كشانده‌وه ئاماژه‌یه‌كی روونه كه هاوكاری ئه‌ردۆگانی كردووه
له بڕیاردان بۆ داگیركارییه‌كه.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش ره‌چاو بكه‌ین هه‌موو
دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا دژی بڕیاری ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی توركیان و ترامپ هیچ
پشتیوانییه‌كی كۆنگرێسی نییه به كۆماری و دیموكراتییه‌كانیشه‌وه.
بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانین هه‌ر كاتێك و ولایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاریدا سه‌ر له‌نوێ پشتیوانی كورد بكات، (كه ئه‌مه
زۆر نزیكه) ئه‌وا توركیا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م لوله‌ی تۆپه‌كان له گێژاوێكدا ده‌بێت
ده‌رچوون لێی مه‌حاڵه.
ئه‌وكات داگیركردنی سوریا له لایه‌ن
توركیاوه رۆشتنه به‌سه‌ر پشكۆی ئاگردا، چونكه به دڵنیاییه‌وه ناتوانێت له‌زه‌لكاوێك
ده‌ربازی بێت كه به سانایی تێیكه‌وتووه. ناوی ته‌ماوی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی وه‌كو: (چڵه زه‌یتوون و كانی
ئاشتی ) هیچ سودیان نابێت و له دواجاردا داگیركاری توركیایه بۆخاكی سوریا و باجه
سیاسی و سه‌ربازییه‌كه‌ی زۆر گران له‌سه‌ر توركیا و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت.