شمڵی وەك دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشیەكان

تەندروستی 12/10/2019


كاتێك لەماڵی خۆماندە گوڵ و گیا و بەھارات ھەبێت زۆرجار دەتوانین ڕێگری بكەین لە نەخۆش كەوتن و نەھێڵین دوچاری ھەندێك نەخۆشی ببینەوە كەپێویستمان بە پزیشك و دەرمانی كیماویی بێت
شمڵیش یەكێكە لەو ڕووەكە سود بەخشانەی دەتوانین سودی لێ ببینین
شمڵی كە بەعەرەبی پێی دوترێت (ألحلبە ) و بە ئینگلیزیش پێی دەوترێت ( Fenugreek ) ڕوەكێكی گیاییە و وەرزیەگەڵاكانی بڕیشاڵیە گوڵەكانی زەردە و زۆر بچوكن  تۆوەكانیشی  بەھەمان چەشن بچوكەو كەلوەكانی باریكن لەڕوی ڕەنگەوە قاوەییەكی تۆخە ـ
شمڵی ھەم سودو ھەندێك جاریش زیادەڕۆی لەبەكار ھێنانی بكەیت زیانی ھەیە ـ
١—گەر شمڵی بكوڵێنیت و یەك پیاڵا لە ئاوەكەی بخۆیتەوە بە سكی خاڵی میز ھێنەرەو بۆ گیرانی بۆری میز بەسودە
٢— گەر لەگەل ھەنجیر و شەكرۆكەو ناوكی بەھێ  بیهاریتو یەك كەوچكی چا لەناو كوپێك ئاوی گەرم بكەیتو رۆژی ٢ بۆ ٣ جار بیخۆیتەوە بۆ  قەصەبات و كۆكە بەسودە و بح جگەرە كێش بەڵغەم ناھێلێت سنگ نەرم دەكات 
٣— بەتێكەڵكردنی لەگەڵ ھەنگوین بۆ ڕەحمی ئافرەتان و  بۆ ڕیخۆڵەكان و گەدە سودی ھەیە بەیانیان كەوچكێكی چا لە شمڵی و كەوچكێكی چێشت لە ھەنگوین تێكەڵی كوپێك ئاوی گەرمی بكەیت  
٤— بۆ ئیشتیها بەسودە
گەر ١ كەوچكی چا شمڵی بكرێتە پیاڵایەك ئاوی گەرم و سەری داپۆشیت شەوان ـبەیانی پێش نان خواردن بیخۆیتەوە لە دوەم ڕۆژ و ٣ ڕۆژی سوری مانگانەدا سودی بۆ ھێلكە دان ھەیە
ـــــــــزیانەكانی شمڵی ــــــــــ
١— زۆر خواردنی بە مەبەستی قەڵەو بون ھۆڕمۆنی شیر زیاد دەكات
٢— خانمانی دوگیان باشتر وایە  نەیخۆن زیانی ھەیە بۆ كۆرپەلە
٣— منداڵی بچوكو خوار تەمەن٣ ساڵ گونجاو نیە بیخوات
٤ — ئەوكەسانەی  حەبی وار فارین  و ئەسپرینیان بۆ نوسراوە نابێت شمڵی بخۆن