هەفتەی داهاتوو، مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری 10/10/2019

چاودێر – تایبەت: 
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی هەفتەی داهاتوودا، مووچەی پێنج وەزارەت دابەشدەكات.
لەوبارەیەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لەوەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە تایبەت دراونەتە (چاودێر)، هاتووە،" لەرۆژی یەكشەممەی داهاتوەوە، دەست بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەكرێت و رۆژی دووشەممەش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت ".
هەر بەپێی زانیارییەكان، رۆژی سێشەممە، مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و چوارشەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان و رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی داد، دابەش دەكرێت.
لەزانیارییەكاندا هاتووە، لەهەفتەی داهاتوودا، پارەكەی بەغداد رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ئەگەر گرفتی تەكنیكی نەهێتە پێشەوە، تا 24ی ئەم مانگە كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەموزی رابردووی ئەمساڵ دەهێندرێت.