ئۆلگا توکارشۆک و پیتەر هاندکە خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیاتیان پێ بەخشرا

ڕەخنەی چاودێر 10/10/2019

ڕەخنەی چاودێر

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ١ بە کاتی سوید، ئەکادیمیای سویدی بۆ خەڵاتی نۆبێل، براوەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ـی نۆبێلی ئەدەبیاتی ڕاگەیاند.

 

لەبەر "شیکارییەکی ڕیوایی، کە بە مەیلێکی ئینسایکلۆپیدیائاساوە، نیشاندەری گوزەر بە سنوورەکانە وەکوو شێوەیەک لە ژیان" ئۆلگا توکارشۆک خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی ٢٠١٨ـی پێ ڕەوا بینرا. نووسەر و چالاکوانی پۆڵەندییە. لە ٢٢ـی جێنیوەریی ١٩٦٢ لە دایک بووە. ٥٧ ساڵیەتی. لە چاو وەرگرانی دیکەی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیاتدا گەنجە. لە ڕۆمانە نێودارەکانی "موسافیران" و "فڕینەکان"ـە کە بەوەی دووەمیان پێشتر مان بووکەری بردووەتەوە.

هەروەها لەبەر "بەرهەمێکی کاریگەر، کە بە لێهاتووییی زمانی، پەراوێز و ئادگارەکانی ئەزموونی مرۆییی شرۆڤە کردووە" پیتەر هاندکە، شانۆنووسی نەمساوی، کە ٦ـی دیسەمبەری ١٩٤٢ لە دایک بووە، خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیاتی بۆ ساڵی ٢٠١٩ پێ ڕەوا بینرا. ٧٦ ساڵیەتی. "سووکایەتیکردن(جنێودان) بە بینەر" و "کاسپار" لە شانۆ نێودارەکانیەتی. ئەو شانۆنووسێکە بۆ زمان و ئەو ڕیتمەی لە زماندایە. هەندێک جار- نە ڕووداو دەبینێت نە کارەکتەر، بەڵکوو تەنیا زمانە کە دەبێتە کارەکتەری ئەو.