پڵینگەكەی قامیشلۆ: حەوت خاڵی سەربازی تورك كراونەتە ئامانج

کوردستان 09/10/2019

چاودێر:

فەرماندەیەكی مەجلیسی سەربازی قامیشلۆ ئاشكرایدەكات، لە ئێوارەوە سوپاری توركیا بە بەرچاوی جیهانەوە بە شێكی زۆر لە شارەكانی رۆژئاوای كوردستان بۆمباران دەكات، بۆیە بە توندی وڵامدراونەتەوە.

پڵینگ قامیشلۆ، فەرماندەی مەجلیسی سەربازی قامیشلۆ، باس لەوە دەكات، دەوڵەتی تورك هێرشی كردۆتە سەرمان، وەك مافێكی بەرپەرچدانەوە بەرگریمان لە خۆمان كردووە، چونكە زیاتر لە هەشت ملیۆن هاوڵاتی لەو ناوچانەدا ژیان دەگوزەرێنن.
ناوبراو وتیشی "هێزەكانمان توانیویانە زیاتر لە حەوت خاڵی سەربازی سەربازگەكانی تورك بۆردومان بكەین".