بەرەی پشتیوانی رۆژئاوا: سبەینێ‌ خۆپیشاندانێگی گەورە ئەنجام دەدەین

کوردستان 09/10/2019


چاودێر:
دوای هێرشەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، كۆمەڵێك لە چالاكوانی مەدەنی، مامۆستای زانكۆ‌و رۆژنامەنوس‌و مامۆستایانی ئاینی بڕیاریاندا سبەینێ‌ دژی داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك لە هەمبەر رۆژئاوای كوردستان خۆپیشاندانێكی بەرفراوان ئەنجام بدەن.

ئارام هادی، ئەندامی بەرەی پشتیوانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەك بەرەی پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان وەك هێرشكردنە سەر هەموكوردستان دەبینین، ئێمە دەزانین هەمو گەلەكەمان لەوهێرشە دڕندانەی دەوڵەتی تورك توڕەیەبۆیە چالاكی ناڕەزایەتی لە شاری سلێمانی ئەنجامدەدەین داوا دەكەین گەلی باشوری كوردستان لە هەمو چین‌و توێژەكان بەشداری خۆپێشندانەكان بكەن.
ئەندامەكەی بەرەی پشتیوانی وتیشی " دوانیوەڕۆی سبەینێ‌ خۆپیشاندانەكە لە شەقامی سەهۆڵەكەی شاری سلێمانییەوە بەرەو سەرای شارەكە بە ئامادەبونی سەرجەم چین‌و توێژەكان دژی داگیركارییەكانی تورك دەسپێدەكات".