تۆ ئێواره فه‌رامۆش كه
سامی هادی
تۆ ئێواره فه‌رامۆش كه
منیش چیلكه‌ی چایی عه‌سرێكی دره‌نگ.
تۆ په‌نجه‌ره‌كان، به بینین بسڕه‌وه
منیش هه‌موو ده‌رگاكان به خامۆشی جێ ده‌هێڵم.
تۆ كه‌مانچه‌یه‌ك بكه به گالیسكه،
منیش، نۆته‌كانی هه‌ور كۆ ده‌كه‌مه‌وه.
تۆ، ته‌نیا یه‌ك شه‌و بێ بۆنی بغورد بخه‌وه
منیش گۆڕستانێك ده‌كه‌م به چراخان.
ئه‌ی ماچی غوربه‌ت كۆتره‌كان ده‌با بفڕن
منیش به هه‌موو تاریكییه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه نیشتمان
2019
____
سەرنج: سامی هادی، یەکێکە لە شاعیرانی کورد، ساڵی ١٩٦٢ لە هەولێر لە دایک بووە. ژمارەی شیعرەکانی و دەفتەرەشیعرییەکانی یەجگار کەمە. “ئایینی گیاکان” و “زەنگێ لە کەناری بێهوودەیییەوە”دوو کتێبی ئەوە. هەروەها عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی کۆمەڵێک لە شیعرەکانی کردووە بە عەرەبی و بە ناوی “لا منزل یشبیة البحر” (ماڵێک نییە لە دەریا بچێت) لە بەیرووت بڵاو بووەتەوە، کە جاسم عاسی پێشەکیی بۆ نووسیوە. زۆرێک لە شیعرەکانی ئەم ساڵانەی دواییی، ئاوێتە بە پاییز و شەراب و مەرگی زیلانـی کچی دەبن. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٤ـوە سەرپەرشتیاری گشتیی دەزگای چاودێرە.