گرەو لەسەر نۆبێلی ئەدەبیات

ڕەخنەی چاودێر 07/10/2019

ڕەخنەی چاودێر

 

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی ڕاگەیاندنی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیاتدا، سایتەکانی گرەوکاریی جیهان، گرەو لەسەر ناوی براوەکە دەکەن. ئەمساڵ چونکە وا پێشبینی دەکرێت خەڵاتەکە لە پیاومیحوەری و ئەورووپامیحوەریی خۆی دەربچێت، ئەو سایتانەش هەوڵیان داوە ناوەکان بەو پێیە دابنێین. ئەمساڵ نۆبێلی ئەدەبیات دوو براوەی دەبێت. هیی ٢٠١٨ و ٢٠١٩. ئێمەیش لێرەدا هەوڵمان داوە نووسەرەکان لە ڕووی ڕەگەزیشەوە دیاری بکەین، چونکە زۆرێکیان نەناسراون و پێشبینییش دەکرێت یەکێک لە دوو براوەکە ژن بێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت دوو براوەکە لە دوو کیشوەری جیاوازەوە بن. هەندێک لەو نووسەرانە ساڵانێکە ناویان لەناو سایتەکاندا دێت و دەچێت و مەزندە دەکرێت خەڵاتەکە ببەنەوە. براوەکان ئەم پێنجشەممەیە ڕادەگەیەنرێن.

 


لیستەکە
یەک
: ئانێ کارسۆن/شاعیری کەنەدی(ژن)- ٦٩ ساڵ
دوو: ماریز کۆندێ/نووسەری گوادیلۆپی(ژن)- ٨٣ ساڵ
سێ: ئۆلگا تۆکارچوک/نووسەری پۆڵەندی(ژن)- ٥٧ ساڵ
چوار: کان خوو/نووسەری چینی(پیاو)- ٦٦ ساڵ
پێنج: هارووکی موراکامی/نووسەری ژاپۆنی(پیاو)- ٧٠ ساڵ (ساڵانێکە ناودێرکراوە)
شەش: لیوودمیلا ئۆلیتسکایا/نووسەری ڕووسی(ژن)- ٧٦ ساڵ
حەوت: نگووگی وا تینۆنگۆ/نووسەری کینی(پیاو)- ٨١ ساڵ (ساڵانێکە ناودێرکراوە)
هەشت: لازلۆ کراسناهوورکایی/نووسەی هەنگاری(پیاو)- ٦٥ ساڵ (ساڵانێکە ناودێرکراوە)
نۆ: مارگارێت ئەتوود/نووسەری کەنەدی(ژن)- ٧٩ ساڵ (ساڵانێکە ناودێرکراوە)
دە: مارلین ڕۆبینسۆن/نووسەری ئەمەریکی(ژن)- ٧٥ ساڵ
یازدە: پیتەر ناداس/نووسەری هەنگاری(پیاو)- ٧٦ ساڵ
دوازدە: ئەدۆنیس/نووسەری سووری(پیاو)- ٨٩ ساڵ (ساڵانێکە ناودێرکراوە)
سێزدە: جێڕاڵد موورنان/نووسەری ئوستورالی(پیاو)- ٨٠ ساڵ
چواردە: میرشیا کارتاسێرکو/نووسەری ڕۆمانی(پیاو)- ٦٣ ساڵ
پازدە: هوا یوو/نووسەری چینی(پیاو)- ٥٩ ساڵ
شازدە: ئیسماعیل کادارێ/نووسەری ئەلبانی(پیاو)- ٨٣ ساڵ (ساڵانێکە ناودێرکراوە)
حەڤدە: هاڤیەر ماریاس/نووسەری ئیسپانی(پیاو)- ٦٨ ساڵ
هەژدە: یۆن فۆسێ/نووسەری نەرویجی(پیاو)- ٦٠ ساڵ
نۆزدە: میلان کوندێرا/نووسەری چیکی‌فەڕەنسی(پیاو)- ٩٠ ساڵ (ساڵانێکە ناودێرکراوە)
بیست: پیتەر هاندکە/نووسەری نەمساوی(پیاو)- ٧٦ ساڵ (ساڵانێکە ناودێرکراوە)
بیستویەک: یۆکۆ تاوادا/نووسەری ژاپۆنی(ژن)- ٥٩ ساڵ
بیستودوو: سیزار ئەیرا/نووسەری ئەرجەنتینی(پیاو)- ٧٠ ساڵ
بیستوسێ: یانگ لیان/نووسەری سویسی-چینی(پیاو)- ٦٤ ساڵ
بیستوچوار: کۆ ئوون/شاعیری کۆریای باشوور(پیاو)- ٨٦ ساڵ (ساڵانێکە ناودێرکراوە)
بیستوپێنج: ئێرسنتۆ کاردێناڵ/نووسەری نەرویجی(پیاو)- ٩٤ ساڵ
بیستوشەش: جۆرج ئاڕ.ئاڕ. مارتین/نووسەری ئەمەریکی(پیاو)- ٧١ ساڵ