عێراق

كەناڵی فورات موشەكباران كرا

7 رۆژ پێش ئێستا




بابان – ئاژانسەكان:

میدیاكانی عێراق رایدەگەیەنن  سێ موشەك ئاراستەی كەناڵی فورات كراوە و شەوی رابردووش لە لایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە هێرشكرایەسەر هەریەك لە ئۆفیسەكانی كەناڵی ئەلعەرەبیە كە ناوەندەكەی لە سعوودیەیە، كەناڵی دیجلە ناوەندەكەی لە عێراقە.
هاوكات راشیانگەیاند لەدوێنێ شەوەوە خۆپیشاندەران دەستیان داوەتە كاری تێكدەرانەو كەناڵ و ناوەندە راگەیەاندنەكان و شوێنە حكومییەكان و بارەگا حزبییەكانیان كردۆتە ئامانج و بارودۆخە لەهەندێك شوێن و ناوچەو گەڕەكی بەغداد بەتەواوەتی لەكۆنتڕۆڵ دەرچووە.