دەستلەكاركێشانەوەەی پارێزگاری بەغداد قبوڵكرا

عێراق 06/10/2019



بابان – ئاژانسەكان:

تەلەفزیۆنی سۆمەرییە نیوز رایگەیاند كە لەژێر فشارەكانی خۆپیشاندانی ئەم چەندڕۆژەی رابردوو كە لە بەغداد بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد دەستلەكاركێشانەوەی (فەلاح جەزائیری)ی پارێزگاری بەغداد-ی قبوڵكردووەو لەئێستادا ئەو ئەنجومەنی سەرقاڵی ئەوەیە كە میكانیزمێك بۆ خۆپاڵاوتن و دەنگدان لەسەر پاڵێوراوێكی تر بۆ ئەوپۆستە ئەنجام بدات.
لەرۆژی سێشەممەی رابردوەوە لە چەند پارێزگایەكی عیراق و بەتایبەتی بەغدادی پایتەخت  خۆپیشاندانێكی فراوان دەستیپێكردووە و بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق، زیاتر لە 100 كەس كوژراون و نزیكەی چوار هەزار  كەسیش لە خۆپیشاندەرو هێزەئەمنییەكان بریندارن.

سەرچاوە: سۆمەرییە نیوز