جگەرەی ئەلیكترۆنی مەترسی لەسەر ژیانی ئەمریكییەكان دروستكردووە
ڕۆیتەرز
بەرپرسانی وڵاتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا لە بواری تەندروستیدا ڕایانگەیاند، 805 حاڵەتی توشبونیان دەستنیشان كردوە بەنەخۆشی تەنگەنەفەسی سەرسوڕهێنەر و پەیوەندی بە كێشانی جگەرەی ئەلیكترۆنیەوە هەیە، هەرەوها ژمارەی مردەنكان بەو هۆكارەوە بۆ 12 كەس بەرزبۆتەوە.
لەهەفتەی ڕابردودا ناوەندی دژە نەخۆشیەكان و خۆپاراستن لێی ووتی، 530 كەس تووشی ئەو نەخۆشیە بوون و 7 كەس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها بەرپرسانی وڵاتەیەكگرتوەكان لە بواری تەندروستیدا لێكۆڵینەوە لەو نەخۆشیە دەكەن ، بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە بەهیچ بەرهەمێكی تایبەتی جگەرەی ئەلیكترۆنیەوە بی بەستنەوە.