چەند میدیایەكی عێراقی: شەش كەتیبەی ئێرانی روبەڕوی خۆپیشاندەران بونەتەوە

عێراق 06/10/2019


شەوی رابردوو، چەند گرووپێكی چەكدار هێرش دەكەنە سەر پەخشی كەناڵەكانی راگەیاندنی كەناڵە عەرەبی و بیانیەكان و ئامێرەكانی پەخشكردن و مۆبایلی تایبەتی بە كارمەندانیان تێكشكاندوەو هەروەك ئەو چەكدارانە تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردوە ورێگەكانی دەوروبەری گۆڕەپانی تەحریریان لەبەغدا داخستوە.
كەناڵی ئاسمانی عەرەبیە بڵاویكردوەتەوە چەند چەكدارێكی دەمامكدار لەبەغدا هێرشیان كردوەتە سەر ئۆفیسی كەناڵەكە و رێگەیان نەداوە رووداوەكان بگیۆزنەوە. 
بەگوێرەی سەرچاوەكان هێرش كراوەتە سەر ئۆفیسی چەند كەناڵێكی عیراقی و كوردی و بەزەبری هێز كەناڵی ئین ئار تی و دیجلەیان لەبەغدا داخستوە.
سەرچاوە هەواڵگرییەكان بڵاویانكردوەتەوە میلیشیای ئەهلی حەق و خوراسانی و چەند گرووپێكی چەكدار پشتیان بە هێزێكی ئێرانی بەستوە بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی كە دزەیان پێكراوە ئەو گرووپە چەكدارانە بریتین لە هێزەكانی ئەنسارولحوسێن لە هەمەدان و هێزێكی بەنی ئەكرەم لە كرماشان و هێزێكی ئەمیر لموئمنین ئیلام و هێزەكانی محەمەد رسول اللە لە تاران و چەند گرووپێكی چەكداری سەر بە وەلی عەسر و ئەبو فەزل كە سەرجەمیان بە جلو بەرگی مەدەنیەوە بە بیانووی سەردانیكردنی چلەی ئیمام حوسێن هاتوەنەتە ناو عیراقەوە.