دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عێراق

عێراق 05/10/2019


كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعێراق ڕایگەیاند بەهۆی خۆپیشاندانەكانی سەرجەم شارەكانی عێراق ژمارەی قوربانیەكان زۆر زیادی كردوە بەجۆرێك كە ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكان گەشتۆتە 100 كەس و بریندارەكانیش نزیكەی 4 هەزار بریندارە.
سەرەڕای هەوڵەكان بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە  و وتو وێژ لەگەڵ خۆپیشاندەرەكان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری بەغداد ودیوانیە خۆپیشاندانەكان دەستیپێكردوەو پۆلیسیش بۆ بڵاوەپێكردنیان گازی فرمێسك ڕێژیان بەكار هێناوە.
بەپێی ئامارەكانی ئەمڕۆی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعێراق لەشاری بەغداد 5 خۆپیشاندەر كوژراون و 30 كەسی تریش برینداربون، هەر لەشاری دیوانیەش ئەمڕۆ خۆپیشاندەرێك كوژراوەو 10 كەسی تریش برینداربون.