دی لیخت: پیكێ‌ هەڕەشەی لێکردم

وەرزش 01/10/2019

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە هۆكاری نەهاتنی ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەنداو یاریزانی یانەی ئەجاكس ئەمستردامی پێشو و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئێستا، ماتیاس دی لیخت بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جیراد پیكێ‌ بەرگریكاری یانەكە بوە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە دەكات، كە دی لیخت، پێش ئەوەی پەیوەندی بە ریزەكانی یوڤیەوە بكات، لەگەڵ پیكێ‌ لە یەكێك لە هۆتێلەكانی دورگەی باهاماس لە زەریای ئەتڵەسی یەكیان بینیوە، ئەو بینینەش بەهیچ شێوەیەك ئاسایی نەبوە، رۆژنامەكە وتیشی، چاوپێكەوتنی پیكێ‌ بە دیلیخت وەك نامەیەكی ئاگاداركردنەوە وابوە بۆ یاریزانە هۆڵەندیەكە، كە بەهیچ شێوەیەك بیر لەوە نەكاتەوە لە ئامادەبونی ئەودا روبكاتە یانە كەتەلۆنیەكە.
بە پێی رۆژنامە ئیسپانیەكە، پیكێ‌ ترساوە لەوەی بە هاتنی دی لیخت وەك شوێنگرەوەیەك دەبێت بۆ ئەو و دور نیە لە داهاتویەكی نزیكدا ببێتە یارزانی یەدەك و پێگەی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكە لەدەست بدات.