بەرشەلۆنە: لە زستاندا شوێنگرەوەی لویس سوارێز دیاری دەكات

وەرزش 01/10/2019

تۆڕی هەواڵی "كالتشیو میركاتو"ی ئیتاڵی رایگەیاند، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هێرشبەری یانەی ئەسی میلانی ئیتاڵی كرزیستوف بیاتیك و یاریزانی هەڵبژاردەی پۆڵەندا ئەنجام بدات و لەو بارەیەوە هەمو ئامادەكارییەكیان سازداوە.
كالتشیو میركاتو، ئاماژە بە ئەوە دەكات ئیدارەی یانە كەتەلۆنیەكە لەو باوەڕەدان بیاتیك-ی تەمەن 24 ساڵ ببێتە باشترین جێگرەوەی لویس سوارێزی ئۆرگوایی كە لە ئێستادا تەمەنی بەرەو هەڵكشان دەچێت و نزیكبۆتەوە لە 33 ساڵ.
هەروەها رۆژنامەكە وتیشی، یانە كەتەلۆنیەكە هەمو ئامادەییەكیان نیشانداوە بۆ ئەوەی بتوان لە گواستنەوەكانی زستانەی 2019 - 2020 بە دەستەوارەیەك كە بڕەكەی  50 ملیۆن یۆرۆیە بۆند پێشكەشی ئەو یاریزانە پۆڵەندیە بكەن.
جێی وەبیر هێنانەوە بیاتیك سەرەتای وەرزی 2019 بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی جەنەوای ئیتاڵیەوە رویكردە یانەی ئەسی میلان.