روی كین داوایەک لە شەیتانە سورەكان دەكات

وەرزش 01/10/2019

دوای یەكسانبونی بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ یانەی ئارسناڵ لە گەڕی حەوتەمی خولی پریمەرلیگ، كاپتنی پێشوی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی روی كین داوا لە ئیدارەی یانەی شەیتانە سورەكان دەكات زیاتر ئارام بگرن لەسەر راهێنەری یانەكەیان سولشایەر. 
لەو یاریەدا كە شەوی رابردو سەعات 10 شەو ئەنجامدرا لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد مانشستەر توانی ئاستێكی باش پێشكەش بكات، بەڵام وەك پێویست نەبو بۆ  ئەوەی بردنەوە مسۆگەر بكات، لە ئێستادا لە كۆی حەوت یاری خاوەنی نۆ خاڵە و لە پلەی پێنجەمدایە.
لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرتس، روی كین هاوڕێی نزیكی ئەو راهێنەرە نەرویجیە رایگەیاند، سۆلسكایەر كاتی زۆرتری پێویستە، چونكە كەسایەتیەكی راستگۆو باشی هەیە و لە ژێر فشارێكی زۆردایە، هەمو توانایەكی خۆی دەخاتە كار بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی یانەكە. وتیشی، بۆ وەرزی ئەمساڵ یانەكە شەش بۆ حەوت یاریزانی لاوی لە خۆگرتوەو كاتی پێویستە تاوەكو ئاستیان بەرز بكرێتەوە، لە كۆتایشدا وتی، راستە هەمومان بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی مان یونایتد ئاراممان نەماوە، بەڵام پێویستە پەلە نەكەین و كاتی پێویست بدەین بە راهێنەر.