خالید ڕەشید: تا یەدوڵڵای محەمەدی وێران نەبوو كەس ڕانەچڵەكی

رۆشنبیری 30/09/2019

چاودێر:
خالید ڕەشید هونەرمەندی ناسراوی باشوری كوردستان لە بەهاناوەنەچوونی هونەرمەندانی كورد و داوەتكردنی هونەرمەندانی بیانی نیگەرانە.
خالید ڕەشید لە نوسینێكدا دەڵێت "یەدوڵڵای محەمەدی ساڵەهای ساڵە دەیەوێت هاوكاری بكرێت تا تەواو وێران نەبوو فرمێسكی نەڕشت كەس دانەچڵەكی، تانەیان وت زیاد ئەسعەد تێكچووە كەس تەكانی نەخوارد و كەس ئاوڕی نە لەخۆی نە لەگۆرانییەكانی نەدایەوە".
دەشڵێت "شەرمەزارییە هونەرمەندە ڕەسەنەكان ئەوە حاڵیان بێت و داوەتی گۆرانیبێژی بیانی بۆ كوردستان بووبێتە دیاردە".
ڕونیشیكردەوە "بەداخەوە ئەزموونی ئەم 28 ساڵەی فەرمانڕەوایی هەرێمی كوردستان كارێكی كرد كە بۆ بەشێكی كەم بووە هۆتێلی پێنج ئەستێرە و بۆ بەشێكی دیكەی بووە كابوس".