یەدوڵڵای محەمەدی چاوەڕێی دەستی هاوكارییە

رۆشنبیری 30/09/2019

چاودێر:
هونەرمەندی گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی كوردستان تووشی نەخۆشی بووە و چاوەڕێی هاوكارییە.
هەڵمەتێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ محەمەدی ڕاگەیەندراوە، بەهۆی ئەو ناوبراو تووشی نەخۆشی بووە و لە خانوویەكی كۆندا دەژی و پێویستی بەهاوكارییە.
یەدوڵڵای محەمەدی هونەرمەندێكی دەنگخۆشی رۆژهەڵاتی كوردستانە و لە ساڵانی 60كانی سەدەی رابردوودا لەكاتی گەنجیدا كۆمەڵێك بەرهەمی تۆماركردووە، تاكو ئێستا لەناو هاووڵاتیانی رۆژهەڵات و باشووری كوردستان و مێدیاكاندا بڵاون.